مجله اینترنتی ایرانی ها - مجله اینترنتی ایرانی ها دانلود نمونه سوالات و جزوات و ...
ســــوود و مەرجەكانی هاوسەرگیری لـە ئیســــلامـــدا
هاوسەرگیری سیستەمێكی كۆمەڵایەتی توندوتۆڵە، هەر لە دێر زەمانەوە هەبووە لەو ڕۆژەی كە باوكە ئادەم و دایكە حەوامان خوڵقێنراون لە لایەن خوای پەروەردگارەوە، و یەكەمین دوو هاوسەرێكن كە مێژووی مرۆڤایەتی ـ لە سەر گۆی زەوی ـ ناسیبێتیان
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ ] (البقرة: 35).
بەڵكو هاوسەرگیری بنەوایەكە لە بنەواكانی دروست كراوەكانی خوای پەروەردگار، هەروەك فەرموویەتی: [ وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ] (الذاريات: 49).
كەواتە هاوسەرگیری قەداسەت و پیرۆزیەكی بەرز و بڵندی هەیە، بۆیە دەبێت هەموو كۆمەڵگایەكی چاك و دروست ڕەچاوی بكات و لەسەری بڕوات.
ئاینی ئیسلامی پیرۆزیش گرێبەستی هاوسەرگیرێتی، و خودی هاوسەرگیریەكەی لە بەڕێزترین گرێبەستەكان زانیوە، ئەوەش لەبەر پەیوەست بوونی بە خودی مرۆڤەوە، كە بەڕێزترین دروست كراوەكانی پەروەردگارە، چونكە پێكەوە گرێدانی پیاو و ئافرەتە بە پەیوەندی سۆز و خۆشەویستی و ڕەحم بەیەكداهاتنەوە، هەر ئەویشە ـ واتە: هاوسەرگیرێتی ـ هۆكاری خستنەوەی وەچە و نەوەیەك كە مرۆڤ ئاواتی ئەوەی لێبكات كە بۆخوا سوڵحاو و چاكەكاربن، هەر ئەویشە هۆكاری پاراستنی دامێن لە خراپەكاری و بەد ڕەوشتی... هتد.
بەواتایەكی تر هاوسەرگیری لە ئیسلامدا پێویستیەكە لە پێویستیاكانی كۆمەڵگای موسڵمان، چونكە تاكە ڕێگەی شەرعیە بۆ بەرپاكردنی كۆمەڵگای بچوك ـ كە خێزانە ـ لە سەر بنەوای سۆز و خۆشەویستی و ڕەحم و خۆپارێزی و پاراستنی ڕەچەڵەك، و پێشبڕكێ تیاكردنی بۆ ڕەوشت جوانی و ڕەسەنێتی ئاكارەكان.
جا ئەگەر بازاڕی هاوسەرگیری تووشی كەساسی بوو، ئەوا ئەو كاتە داڕوخان و لێكداترازان و بێنەوایی دەبێت بە بەشی ئەو كۆمەڵگایە، ئاشوب و فیتنەیەكی گەورە لە زەمیندا بەرپا دەبێت.